ئیسپانیا

ڤینیسیۆس: خەون بە بردنەوەی سیانە نازناوی وەرزەکەوە دەبینم

یاریگا- درەوشانەوەی ڤینیسیۆس جونیۆر لەو چەند یارییەی سەرەتای وەرزەکە، وای لە لاوە بەڕازیلیەکە کردووە خەون بە چنینەوەی نازناوە جیاوەزاکانی ئەم ساڵەوە ببینێت.

ڤینیسۆس کە کۆتا دوو یاری توانی گۆڵ بۆ ڕیاڵ مەدرید تۆمار بکات، لە چاوپێکەوتنێکی نوێدا دەڵێت: “گەورەترین خەونم ئەوەیە سیانە نازناوی وەرز ببەینەوە. هێشتا ئەوە ڕووی نەداوە، بەڵام دڵ و هزرمان بۆ ئەوەیە.”

هێرشبەرە بەڕازیلیەکە ڕەخنەی ئەوەی لێ دەگیرا کە وەک پێویست کۆتایی بە هێرشەکان ناهێنێت لەبەردەم گۆڵدا و تۆپی زۆر دەچوێنێت، لە وەڵامدا دەڵێت هێشتا فێر دەبێت و هاوڕێکانی لە مێرەنگی یارمەتی دەدەن: “من کە گەشتمە ڕیاڵ مەدرید، تەمەنم تازە 18ساڵان بوو. تەنها یەک وەرزیش لە بەڕازیل یاریم کردبوو. لێرە هەموو شت بۆ من نوێ بوو. وا خەریکم شت فێر دەبم. بەڵام لە ئێستادا یاریزیانێکی جیاوازترم لە چاو پێشووتردا.”

بابەتی زیاتر

Back to top button