ئیسپانیائینگلتەرا

کیپا: لە نموونەییترین دۆخی خۆمدا نیم، بەڵام…

یاریگا- گۆڵپارێزی یانەی چێڵسی، کیپا ئاریزابالا ددان بەوەدا دەنێت کە لە باشترین ئاستی خۆیدا نییە.

بەهۆی ناجێگیری ئاستیەوە، یانە لەندەنییەکە ناچار بوو بیر لە کڕینی گۆڵپارێزێکیتر بکاتەوە بۆ پاراستنی تۆڕی گۆڵەکەیان لە بری کیپای ئیسپانی، هەر بۆیە ئەم هاوینە ئێدوارد مێندی لە یانەی ڕینی فەڕەنسیەوە گواستەوە ستامفۆرد بریج و بە هاتنیشی، وەک گۆڵپارێزی سەرەکی مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت.

کیپا، کە ئێستا لەگەڵ هەڵبژادەی وڵاتەکەیەتی، لە پرێس کۆنفرانسێکدا گوتی: “من لە نموونەییترین دۆخدا نیم، بەڵام باوەڕم بە خۆمە. لە ماوەی ژیانی پیشەگەرێتیدا، پێویستە بەمانەشدا گوزەر بکەیت. لەگەڵ ئیسپانیا و چێڵسیش هەست بە باشی و بەهێزی دەکەم.”

بۆ زانین، بلووز ساڵی 2018 کیپای لە یانەی ئەتڵەتیکۆ بیڵباو گواستەوە بە بڕی 80 ملیۆن یۆرۆ وەک گرانترین گۆڵپارێز.

بابەتی زیاتر

Back to top button