ئیسپانیاگرنگترین

مێسی و سوارێز بەیەکەوە گەشتیان کردووە بۆ فڕۆکەخانە

یاریگا – دەستپێکی یاریە نێودەوڵەتیەکان لەم هەفتەیەدا دەبێت و یاریزانەکان دەگەڕێنەوە وڵاتەکانیان بە مەبەستی بەشداریکردن لە مەشق و یاریەکان.

لەم نێوەندەشدا هەریەک لە یاریزانان لویس سوارێز و لیۆنێل مێسی کە بانگهێشتی هەڵبژاردەکانیان کرابوونەوە، بڕیاریان دابوو کە بەیەکەوە بچنە فڕۆکەخانە. هەربۆیەش بە ئۆتۆمبێلەکەی سوارێز چوونە فڕۆکەخانە و لەوێش هەریەکەیان چۆتە فڕۆکەکەی خۆیەوە.

شایانی باسە دوای ئەوەی بارسێلۆنا دەستبەرداری یاریزان لویس سوارێز بوو، مێسی هەر زوو ناڕەزایەتی خۆی دەربڕی بەرامبەر بڕیاری ئیدارەی یانەکەی، سوارێزیش لە یەکەم یاری خۆیدا بە درێسی ئەتلەتیکۆ مەدرید توانی دوو گۆڵ تۆمار بکات و بدرەوشێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button