ئیسپانیا

بۆ یەکەم جارە ڕیاڵ نەریتێکی باوی خۆی دەشکێنێت

یاریگا- وادەی گواستنەوەکان لە ئیسپانیا کۆتایی هات و ڕیاڵ مەدرید لەم میانەدا هیچ چالاکییەکی کڕینی ئەنجام نەدا، ئەوەش پێچەوانەی نەریتە باوەکەیە کە ڕیاڵی وەکو کڕیارێکی گەورەی ئەستێرە گەورەکان پێ ناسراوە لە بازاڕەکەدا.

یەکەم جار یانە شاهانەکە هیچ یاریزانێکی لە بازاڕی هاوینەدا پەلکێش نەکردبێت بۆ مەدریدی پایتەخت، 40 ساڵ لەمەوبەر بووە. بەڵام تەنها لە هاوینی ڕابڕدوودا بە هێنانی ئێدین هازارد، ئیدێر میلیتاو، لۆکا یۆڤیچ و فێرلاند مێندی بڕی 250 ملیۆن یۆرۆی خەرج کرد.

ئەوە لە کاتێکدایە هەر ئەم هاوینە کۆمەڵێک لە یاریزانەکانی ناردۆتە دەرەوە بە خواستن و دەستبەرداری چەند یاریزنێکیشی بووە بۆ هەمیشە، لە دیارترین فرۆشراوەکانی مێرەنگی لەم هاوینەدا فرۆشتنی؛ خامیس ڕۆدریگێز، سێرخیۆ ڕێگیلۆن و ئەشرەف حەکیمی.

بابەتی زیاتر

Back to top button