ئه‌وروپائینگڵته‌راگرنگترین

سەڵاح بووە خاوەنی جوانترین گۆڵی یانەکەى

یاریگا
محەمەد سەڵاح، هێرشبەری میسڕی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی بووە خاوەنی جوانترین گۆڵی مانگی رابردووی یانەکەی.

ماڵپەری فەرمی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی بڵاویکردووە هێرشبەری میسڕی یانەکەیان بە دەنگی هاندەران توانی خەڵاتی جوانترین گۆڵی مانگی رابردوو بەدەست بێنێت، ئەو یاریزانە لە یەکەم یاریی وەرزی نوێی پرێمەرلیگ بەرامبەر لیدز یونایتد توانی ئەو گۆڵە تۆمار بکات، کە گۆڵی دووەمی یانەکەی بوو.

لە دوای سەڵاح، دووەم جوانترین گۆڵ بووە بەشی مینامینۆ کە بەرامبەر لینکۆلن لە جامی فا تۆماری کرد، هەروەها گۆڵەکەی سادیۆ مانێ بەرامبەر چێڵسی وەکو سێیەم جوانترین گۆڵ دیاریی کرا.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button