ئه‌وروپائیتاڵیاچامپیۆنزلیگ

یۆڤێنتوس لیستی یاریزانانی بۆ چامپیۆنزلیگ بڵاوکردەوە

یاریگا
کارگێری یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵیا لیستی ناوی ئەو یاریزانانەیان بڵاوکردەوە کە بەشداری وەرزی نوێی چامپیۆنزلیگ دەکەن.

ماڵپەری فەرمی خانمە پیرەکە ناوی ئەو یاریزانانەی بڵاوکردەوە کە لەلایەن ئاندرا پیرلۆ راهێنەری یانەکەیان بۆ وەرزی نوێی چامپیۆنزلیگ دیاریی کراون و لە لیستەکەدا سامی خدێرا ناوەڕاستکاری ئەڵمانی ناوی تێدا نیە و دوور خراوەتەوە، لە بەرامبەردا کیەزا یاریزانی نوێ یانەکە ناوی لە لیستەکە هەیە و درێسی ژمارە 22 لەبەر دەکات.

یوڤێنتوس لە کۆمەڵەی حەوتەمی چامپیۆنزلیگی ئەم وەرزە لەگەڵ یانەکانی بارسێلۆنا، ڤرینکڤارۆش و دینامۆکیەف رکابەری دەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button