ئینگلتەرا

ئەفسانەیەکی لیڤەرپووڵ چیمەنی یاریگاکە بە هۆکاری شکستە گەورەکەی ڕێدز دەزانێت

یاریگا- دۆڕاندنە مێژووییەکەی لیڤەرپووڵ بەرامبەر ئەستۆن ڤیلا بە ئەنجامی 7-2 بوو بە جێی باس و لێکدانەوەی میدیا و کەسایەتیە وەرزشییەکان و بە شێوازی جیاواز گوزارش لەو یاریە کرا.

لیڤەرپووڵ، کە سێ یاری سەرەتای وەرزی بە بردنەوە دەست پێ کرد، چاوەڕوانی لێ دەکرا ئەستۆن ڤیلاش بکاتە نێچیرێکی تری سەر ڕێگاکەی، بەڵام ئەوە پێچەوانەوە بووە و یانەی خاوەن ماڵ توانیان میوانەکەیان لە نێو یاریگای ڤیلاپارک گۆڵباران بکەن. گرایم سونێس، یارزان ڕاهێنەر و ئەفسانەی پێشووتری لیڤەر، کە ئێستا وەک شیکەرەوە لەگەڵ سکای سپۆرتس کار دەکات، پاساوی بۆ شکستەکە هێناوەتەوە و دەڵێت: “پێم وبێت ڤیێلا چیمەنی یاریگاکەیان هێشتبوو تا لە باری ئاسایی خۆی درێژتر بێت بۆ ئەوەی کار بکاتە سەر خێرایی لیڤەرپووڵ. چونکە یانە گەورەکان حەزیان لە چیمەنی کورتە، بەڵام ئەوەی ڤیلاپارک وا نەبوو.”

ئەو قسانەی سونێس، کاردانەوەی بە دوای خۆیدا هێنا و بەرپرسی چیمەنی یاریگاکەی ڤیلا لە وەڵامێکی توندا ئەو قسانەی بە سوکایەتی زانی لە دژی هەوڵە بێ وچانەکانی ستافی یاریگاکان لە سەرانسەری وڵاتەکەیاندا.

 

گرایم سونێس، یاریزان و ڕاهێنەری پێشووتری لیڤەرپوڵ

بابەتی زیاتر

Back to top button