ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

بایەرن چوپۆ مۆتینگی گواستەوە ڕیزەکانی

یاریگا- لە کۆتا ڕۆژەکانی گوستنەوەکانی هاوینەدا، بایەرن میونخ بێ جموجوو نەبوو، چالاکی خۆی لە بازاڕەکەدا هەبوو.

یانە باڤارییەکە توانی ئێریک ماکسیم چوپۆ مۆتینگ بگوازێتەوە یانەکەی کە پێشتر ناوبراو ئەزموونی زۆری لە بۆنزلیگادا هەیە.

هێرشبەرە کامیرۆنییەکە، وەک یاریزانی سەربەست ڕووی کردە بایەرن، دوای ئەوەی پاریس سانت جێرمانی بە یەکجاریی جێهێشت.

ناوبراو تەمەنی 31 ساڵە و پێشتر یاریی بۆ یانەکانی هامبۆرگ، نۆرینبێرگ، ماینز، شاڵکە، ستۆک سیتی و پی ئێس جی کردووه.

ئەم گواستنەوە لە کاتێکدایە کە هەر ئەمڕۆ بایەرن دۆگلاس کۆستای بەڕازیلی لە یانەی یوڤێنتوسەوە بە شێوەی خواستن گەڕاندەوە ئالیانز ئارێنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button