یاریگا

فەرمی: پاریس سان جێرمان مۆیس کین و دانیلۆ پێرێرا دەگوازێتەوە

یاریگا – دوای تەنها ڕۆژێک لە گواستنەوەی مۆیس کین، یانەی پاریس سان جێرمان گواستنەوەی یاریزان دانیێل پێرێراشی ڕاگەیاند.

پێرێرا بۆ ماوەی پێنچ وەرزە لە یانەی پۆرتۆ یاری دەکات و ساڵی ٢٠١٨ش خولی ناوخۆیی لەگەڵ یانەکە بردەوە. ئێستاش یاریزانەکە تا کۆتایی ئەم وەرزە هاتۆتە پاریس سان جێرمان بەشێوەی خواستن لەگەڵ ئەگەری کڕینەوەی دوای تەواوبوونی ئەم وەرزە. لەوکاتەی مۆیس کین لە یانەی ئێڤەرتۆنەوە پەیوەندی بە یانە فەڕەنسیەکە دەکات بە هەمان مەرجەکانەوە.

شایانی باسە ئەم گرێبەستانە بەشێکن لەو پلانەی تۆماس توخێل ڕایگەیاند کە پێویستن بۆ ئەوەی بەردەوام بن لە ڕکابەریەکان دوابەدوای دەستپێکە خراپەکەی پاریس سان جێرمان لە خولی فەڕەنسی.

بابەتی زیاتر

Back to top button