ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

فەرمی: لوکا زیدان بووە یاریزانی ڕایۆ ڤالیکانۆ

یاریگا – یانەی ڕایۆ ڤالیکانۆ بەشێوەیەکی فەرمی گواستنەوەی گۆڵپارێز لوکا زیدانیان ڕاگەیاند دوای ئەوەی گۆڵپارێزەکە گرێبەستەکەی لەگەڵ ڕیال مەدرید بەسەرچوو.

گرێبەستەکەی لوکا تا ساڵی ٢٠٢٢ لەگەڵ یانەی ڤالیکانۆ دەیهێڵێتەوە. ئەمەش دەبێتە سێیەمین یانە کە کوڕەکەی زندان یاری بۆ دەکات دوای هەریەک لە ڕیال مەرید و ڕەیسینگ سانتاندێر.

شایانی باسە لەگەڵ گەیشتنی لوکا بۆ ڕایۆ ڤالیکانۆ، دەکرێت یانەی ناوبراو یەکێک لە گۆڵپارێزەکانی بەڕێ بکات بۆ ئەوەی ڕێ بۆ لوکا خۆشبکەن وەک گۆڵپارێزی سەرەکی یاری بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button