ئه‌وروپائیسپانیا

بە سەرپەرشتی میسی کارێکی گەورە کراوە

یاریگا
لیۆنێل میسی، گۆڵکاری مێژوویی یانەی بارسێلۆنا کارگێری یانەکەی ئاگادار کردووەتەوە لە پێناو پێدانی تەواوی موچەی مانگانەی کارمەندانی یانەکەیان، بریاریانداوە موچەکەیان کەم بکەنەوە.

رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاویکردووە، گۆڵکارە مێژووییەکی بلاوگرانا بەیانی ئەمڕۆ کارگێری یانەکەی ئاگادار کردووەتەوە، سەرجەم یاریزانەکان بریاریانداوە بە هۆی ئەو قەیرانە داراییەی دروست بووە و بووەتە هۆی کەمکردنەوەی موچەی کارمەندانی یانەکەیان، بریاریانداوە لە موچەکەیان کەم بکرێتەوە و لە بەرامبەردا موچەی تەواوەتی کارمەندەکان بدرێت.

لە سەرەتای ئەمساڵەوە بە دیاریی کراوی مانگی سێ، دوای بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا قەیرانێکی قولی دارایی سەرئ هەڵداوە و بەم هۆیەوە چەند یانەیەک ناچار بە ناردنەوەی بەشێک لە کارمەندەکانیان بوون.

بابەتی زیاتر

Back to top button