ئه‌وروپائیسپانیا

دوایین زانیاریی لەسەر گواستنەوەی دیپای بۆ بارسێلۆنا

یاریگا
مێمفیس دیپای، هێرشبەری هۆڵەندی یانەی لیۆنی فەڕەنسا لە یاریی شەوی رابردووی یانەکەی بەشداری نەکرد، بە هۆی ئەوەی کە بریارە پەیوەندی بە بارسێلۆناوە بکات.

جۆنینهۆ بەرێوەبەری وەرزشی یانە فەڕەنسیەکە لەبارەی داهاتووی ئەستێرەی هۆڵەندی یانەکەیان کە ئامانجی سەرەکی یانەی بارسێلۆنایە دەڵێت ” بە رێژەیەکی زۆر ئەمڕۆ پێش کۆتایی هاتنی وادەی گواستنەوەکان، هێرشبەرەکەمان پەیوەندی بە یانە کەتەلۆنیەکەوە دەکات، هەردوو لەسەر زۆر شت رێکەوتوون و تەنها ماوە یانەکەمان رازی بە دەستبەرداربوونی بێت”.

رۆناڵد کومان راهێنەری بارسا دوای دەست نیشانکردنی وەکو راهێنەری بلاوگرانا، هەر زوو دەستبەرداری لویس سوارێز هێرشبەری ئۆروگوایی یانەکەی بوو، لە بەرامبەردا داوای گواستنەوەی دیپای هاونیشتیمانی دەکات.

Back to top button