ئینگڵته‌راگرنگترین

مان یونایتد یەکێک لە خراپترین یارییەکانی مێژووی خۆی نووسییەوە

یاریگا-مانچێستەر یونایتد تووشی گەورەترین شکست هات لە مێژووی خۆیدا بەرامبەر تۆتنهام و ئەمەش لە یاریگای خۆیدا روویدا.

سەرەتای یارییەکە لە بەرژەوەندی یونایتد بوو کاتێک ناوبژیوان لە خولەکی سێ لێدانێکی سزای دژی تۆتنهام هەژمارکرد و یونایتد یەکەم گۆڵی تۆمارکرد بەڵام بەدەر لە چاوەڕوانییەکان سپێرز لە چەند خولەکێکدا دوو گۆڵیان تۆمارکرد و بەرگرییە وێرانەکەی یونایتد بەردەوام بوو تاوەکو تۆتنهام دوای ئەو دوو گۆڵە، چوار جاری دیکە دەیڤد دی خیای هەژاند.

بەوەش یونایتد گەورەترین شکستی خۆی بەرامبەر تۆتنهام نوسییەوە و وە تەنها سێهەم جار بوو لە یارییەکدا شەش گۆڵی لێ تۆماربکرێت. لە ١٩٩٦ بەرامبەر ساوزهامپتن و لە لە ٢٠١١ بەرامبەر مان سیتی.

جگە لەوەش یەکەمجاربوو مان یونایتد لە نیوەی یەکەمی یارییەکەدا چوار گۆڵی لێ تۆماربکرێت لە یاریگای خۆی لەوەتەی ١٩٥٧ ـەوە کە ئەوکاتیش هەر بەرامبەر تۆتنهام بوو!

بابەتی زیاتر

Back to top button