ئینگلتەرابازاڕی گواستنهوهگرنگترین
یونایتد و پۆرتۆ لەسەر گواستنەوەی تێلێس رێککەوتین
یاریگا-مانچێستەر یونایتد گەیشتۆتە رێککەوتنی کۆتایی لەگەڵ یانەی پۆرتۆ بۆ بەدەستهێنانی ئەلێکس تێلیس.
گواستنەوەکە بەرامبەر ١٥ ملیۆن یۆرۆ ئەنجام دەدرێت و بەرگریکارە بەڕازیلییەکە گرێبەستێکی پێنج وەرزی لەگەڵ شەیتانە سوورەکان واژۆدەکات. ئەم هەواڵەش لە هەمان کاتدا راگەیەندرا کە یونایتد تووشی شکستێکی مێژوویی هات بەرامبەر تۆتنهام هۆتسپێرز بە ئەنجامی ٦-١ لە یاریگای خۆیدا.
سەرەتا پۆرتۆ داوای ٢٥ ملیۆن یۆرۆ دەکرد بەڵام بە ناچاری بە ئۆفەرەکەی یونایتد رازیبوو بەهۆی ئەوەی یاریزانە ٢٧ ساڵەکە تەنها یەک وەرزی ماوە لە گرێبەستەکەی.