ئیسپانیاگرنگترین

بۆسکێتس: سەختە یانەیەک وەک بارسای پێبکرێت

سێرجیۆ بۆسکێتس پێی وایە هیچ یانەیەک ناتوانێت هاوشێوەی بارسیۆلۆنا لە ١١ وەرزدا، هەشت نازناوی لالیگا بباتەوە.

لە دواین یاری بارسادا، بە گۆڵێکی مێسی بەسەر لێڤانتیدا سەرکەوت بەمەش بووە پاڵەوانی ئیسپانیا.

لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا بۆسکێتس رایگەیاند:

“زۆر سەخت دەبێت بۆ هەر یانەیەک، هەشت جار لە ١١ وەرزدا نازناوی لالیگا بەدەستبهێنێت”

“لالیگا باشترین یانەکانی لەخۆ گرتووە کە بۆ جامەکانی ئەوروپا دەجەنگن بۆیە سەختە بردنەوە. ئەوەی ئێمە بەدەستمان هێناوە مێژووییە”

“بارسیۆلۆنا یانەیەکی گەورەیە، ئەوەی ئێمە بەدەستمانهێناوە گەورەترە، ئەوە راستە یاریزانی باش شتەکان ئاسان دەکات، بەڵام دەستکەوتەکان بەهۆی هەمووانەوەیە”

ئەوەی بارسا لەم وەرزەدا تەواو دەکاتە پێشەنگ بردنەوەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپایە، بۆ ئەوەش دەبێت سەرەتا بەربەستی لیڤەرپوول ببڕێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button