یاریگا

چێڵسی نرخێکی خەیاڵی بایەرنی بۆ یاریزانێکی لاوی بلووز ڕەت کردۆتەوە

یاریگا- یانەی چێڵسی ئینگلیزی دەستەوارەیەکی گەورەی بایەرن میونخ ڕەت دەکاتەوە بۆ دەستبەرداربوون لە یاریزانێکی لاوی بلووز.

زۆێک لە سەرچاوە ئینگلیزییەکان، لە نێویشیاندا ڕۆژنامەی گاردیانی ئەو وڵاتە، بڵاویان کردۆتەوە کە یانە باڤارییەکە دەستپێشخەرییەکی نواندووە بۆ گواستنەوەی کالوم هودسۆن ئۆدۆی بە شێوەی خواستن لەگەڵ مەرجی کڕین بە هەمیشەیی.

سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکرا کردووە کە بایەرن بۆ ئەو گواستنەوەیە بڕی 70 ملیۆن پاوەندی خستۆتە مامەڵەکەوە، بەڵام چێڵسی تا ئێستا ڕەتی کردۆتەوە.

گاردیان ئەوەشی نوسیوە، ڕەنگە یانە لەندەنیەکە قایل بێت ئەگەر بایەرن میونخ تا پێش داخستنی دەرگای گواستنەوەکان جارێکیتر لە دەرگای چێڵسی بداتەوە بۆ کڕینی ئەو یاریزانه تەمەن 19 ساڵە، بەو مەرجەی لە گواستنەوەکانی هاوینی داهاتوودا بیکات بە یایزانیی هەمیشەیی خۆی.

بابەتی زیاتر

Back to top button