ئینگڵته‌را

سەرەڕای بردنەوەکەیان لە برایتۆن، جۆردان پیکفۆرد ژمارەیەکی خراپی تۆمار کرد

یاریگا- لەگەڵ دێژەدان بە زنجیرە بردنەوەکانی ئیڤەرتۆن، جۆردان پیکفۆردی گۆڵپارێزی یانەکە ژمارەیەکی خراپی بە ناوی خۆیەوە نووسیەوە لە یاریی ئەمشەویان بەرامبەر برایتۆن.

کوڕانی کارلۆ ئانچۆتی 4-2 براوەی یارییەکە بوون، لەو یارییەی کە تێدا بە هەڵەی گۆڵپارێزە ئینگلیزییەکە تۆڕی “تۆفییس” هەژێنرا و ئەنجام گۆڕدرا بۆ 1-1.

بەو هەڵەیە، پیکفۆرد بوو بە یەکەمین گۆڵپارێز زۆرترین  هەڵەی ئەنجام دابێت لە پریمەرلیگ لەوەتەی مانگی هەشتی  2017 تا ئێستا لەسەر ئاستی گۆڵپارێزانی ئەو خولە کە بەهۆیەوە تۆڕی گۆڵەکەی هەژێنرابێت، بەم شێوەیە:

– جۆردان پیکفۆرد (11)

– ئاسمیر بیگۆڤیچ (10)

– مارتن دوبراڤکا (9)

– هوگۆ لۆرێس (8)

ئیڤەرتۆن بە چوار بردنەوەی تەواوەوە پێشەنگی پریمەرلیگن. تا ئێستا 12 گۆڵیان تۆمار کردووە و پێنج جاریش گۆڵیان لێ کراوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button