یاریگا

لێدانی سزای ئەم وەرزەی پریمەرلیگ ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمار کرد بەراورد بە هەموو وەرزی ڕابردوو!

یاریگا- هەموو ئاماژەکان بۆ ئەوە دەچن کە ئەم وەرزەی پریمەرلیگ وەرزێکی هیرشبەری و پڕ-گۆڵ دەبێت.

لە یاریی نێوان چێڵسی و کریستاڵ پاڵاس کە  4-0 لە بەرژەوەندی بلووز کۆتایی هات، تێیدا دوو لێدانی سزا بۆ کوڕانی فرانک لامپارد هەژمار کرا و جۆرجینهۆ وەک هەمیشە سەرکەوتوو بوو لە جێبەجێ کردندا.

لە کۆی تەنها 29 یارییەکەی ئەم وەرزە، لە شەش یارییاندا  زیاتر لە لێدانێکی سزا گیردراوە. لە کاتێکدا لەسەرجەمی وەرزی ڕابردوو (380) یاریی، تەنها لە پێنج یاریدا زیاتر لە لێدنێکی سزا هەژمار کرابوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button