ئه‌وروپائیتاڵیا

سێریائەی بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەوەستێت

یاریگا
ماوەیەکە ژمارەیەکی زۆر لە یاریزان و ئەندامانی یانەی جێنەوای ئیتاڵی تووشی کۆرۆنا بوون و ئەمەش ترسێکی گەورەی لە نێو یانەکان ئەم وڵاتە دروست کردووە و بەشێک لە یانەکانیش داوای وەستانی یارییەکان دەکەن.

رۆژنامەی وەرزشی گازێتادلۆسپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردووە هەفتەی رابردوو ١٥ یاریزانی یانەی جێنەوا دەرکەوت کە هەڵگری ڤایرۆسی کۆڤید١٩ و ئەمڕۆش چوار یاریزانی دیکەی ئەو یانەیە تووشی ئەو پەتا جیهانیە بوون و چاوەڕێ دەکرێت ژمارەی تووشبووان زیاتریش بێت و هەر بۆیە یارییەکەی ئەم یانەیە لە هەفتەی داهاتوو دواخراوە.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردووە بەرپرسانی سێریائەی چاوەڕێ شەپۆلی دووەمی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکەن و لە ئەگەری دووبارە هاتنەوەی شەپۆڵێکی تووند، ئەو کاتیش خولەکەیان دەوەستێنن.

بابەتی زیاتر

Back to top button