ئه‌وروپائیتاڵیائیسپانیاچامپیۆنزلیگ

یەكەم لێدوانی بارسێلۆنا سەبارەت بە كۆمەڵەكەیان لە چامپیۆنسلیگ


یاریگا: جویلیرمۆ ئامور، بەڕێوەبەری پەیوەندیەكانی یانەی بارسێلۆنا باس لە كۆمەڵەكەیان دەكات لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

بارسا لە كۆمەڵەی حەوتەم دێت و ڕووبەڕووی هەریەك لە یانەكانی یوڤێنتوس و دینامۆكیێڤ و فیرنفاڕوشیە دەبێتەوە.

ئامور لە چاوپێكەوتنی ڕۆژنامەوانیدا ووتی: پێوویستە پۆزەتیڤ بین و بە شێوەیەكی باش دەست پێبكەین.

هەروەها ووتیشی: یانەكەمان بە شێوەیەكی باش كار دەكات، لە دەستپێكی خولی ئیسپانی ئەوەمان بینی، بەردەوام دەبین لە كاركردن و بیر لە ڕكابەرەكانمان دەكەینەوە.

” یوڤێنتوس یەكێكە لە گەورەترین یانەكانی تۆپی پێ ، ئەوان یانەیەكن بیر لە بردنەوە دەكەنەوە، ڕكابەرێكی بەهێز دەبن بۆمان چ لە یاریگای خۆیان چ لە یاریگای ئێمە، یاریزانی بەهێزیان هەیە وەك ڕۆناڵدۆ و ئارسەر و مۆراتا، كە پێرلۆ ڕاهێنەرایەتیان دەكات”.

بابەتی زیاتر

Back to top button