ئیسپانیا

مێسی و پیکێ و کومان و ناوبژیوان باسی چییان کردووە لە تونێلی یاریگادا؟

یاریگا – لە میانەی یاریەکانی گەڕی دووەمی خولی ئیسپانیدا، هەریەک لە یانەی بارسێلۆنا و سێلتاڤیگۆ ڕوبەرووی یەکدی بوونەوە، بەڵام دوای ئەوەی ناوبژیوانی یاریەکە کارتی سووری بەڕووی لینگلێت بەرز کردەوە، هەریەک لە مێسی و پیکێ و کومان ڕەخنەیان لەو بڕیارەی گرت.

دوای چەندین خولەک دەمەقاڵێ و ناڕەزایەتی یاریزانانی بارسێلۆنا، ناوبژیوان دێل سێرۆ هەر سووربوو لەسەر بڕیارەکەی. بەڵام لەگەڵ کۆتایی هاتنی گێمی یەکەمی یاریەکە، مێسی و پیکێ ڕوبەرووی ناوبژیوان بوونەوە لە تونێلی یاریگاکەدا. دواتر کومانیش چووە پاڵ مێسی و پیکێ و بەپێی ڤیدیۆکان بێت، ناوبژیوان دێل سێرۆ هۆکاری دەرکردنی لینگلێتی بۆ هەرسێکیان ڕوون کردبوویەوە و هەمان جوڵەی یاریزان لینگلێتی بەرامبەر دێنیس سوارێز بۆ دووبارە کردبوونەوە.

شایانی باسە بارسێلۆنا لەکۆتاییدا توانیان ببنە براوەی یاریەکە و بە ئەنجامی 3-0 بردیانەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button