ئه‌وروپاگرنگترین

دیست: تەنها لەبەر ئەوە نەهاتووم بۆ بارسێلۆنا تا یاری لەگەل میسی بكەم

یاریگا: سێرجینۆ دیست، یاریزانی نوێی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی دووپاتیكردەوە تەنها لەبەر ئەوە پەیوەندی بە بارسێلۆناوە نەكردووەتا لەگەڵ میسی یاری بكات.

یاریزانەكەی پێشووی ئەیاكس لە یەكەم چاوپێكەوتنیدا دوای پەیوەندیكردنی بە بلاوگراناوە ووتی: من كەسێكم كە حەزم لە ئاڵنگاری نوێیە، زۆر متمانەم بە خۆم هەیە كە سەركەوتوو بم، لە توانامدایە زۆر پێشكەشی یانەكەم بكەم.

هەروەها ووتی: لە منداڵیەوە خەونم ئەوە بووە یاری بۆ بارسێلۆنا بكەم، لە ماوەی ڕابردوودا زۆر بە باشی هەوڵم بۆ ئەوە داوە.

سەبارەت بە یاریكردن لەگەڵ میسی ووتی: یاریكردن لەگەڵ میسی شتێكی نایابە، بەڵام تەنها لەبەر ئەو هۆكارە پەیوەندیم بە بارساوە نەكردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button