ئه‌وروپائیسپانیا

ڤینیسیۆس جۆنیۆر: ئامانجی یەكەممان پاراستنی گۆڵەكەمانە بە خاوێنی

یاریگا: یاریزانی بەڕازیلی و یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی ڤینیسیۆس جۆنیۆر دڵخۆشی خۆی دەربڕی بە بردنەوەی یاریەكەیان لە بەلەد وەلید.

لە دوای یاریەكەیان خاوەنی تاكە گۆڵەكەی ڕیاڵ ڤینیسیۆس ووتی: یاریەكی سەخت و داخراو بوو، دڵخۆشین بە بردنەوە و بەدەستهێنانی سێ خاڵی یاریەكە.

هەروەها ووتیشی: ڕاستە ئاستمان وەك پێویست نیە، ئێمە هیچ یاریەكی دۆستانەی ئامادەكاریمان نەكرد بۆ وەرزی نوێ ، پێویستمان بە كاتە تا تواناكانمان بۆ بگەڕێتەوە.

لە كۆتایشدا ووتی: هەموو كات هەوڵی ئەوە دەدەین تۆڕی گۆڵەكەمان بە خاوێنی بهێڵینەوە لە سەرجەم یاریەكان، ئەگەر گۆڵەكەمان خاوێن بێت متمانەمان هەیە كە گۆڵ تۆمار بكەین.

بابەتی زیاتر

Back to top button