ئه‌وروپائیتاڵیافه‌ره‌نسا

فەرمی: یاریزانێكی میلان پەیوەندی بە لیۆنەوە كرد

یاریگا: یانەی ئۆلۆمپیك لیۆنی فەڕەنسی ڕایگەیاند كەوا گرێبەستیان لەگەڵ یاریزانی یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵی كارلۆس باكیتا واژۆكردووە.

یاریزانە تەمەن 23 ساڵانەكە بە بڕی 20 ملیۆن یۆرۆ و بۆ ماوەی پێنج ساڵ پەیوەندی بە یانە فەڕەنسیەكەوە كرد.

یاریزانە بەڕازیلیەكە لە زستانی 2019 بە بڕی 38 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە میلانەوە كرد بەڵام سەركەوتوو نەبوو.


لاوە بەڕازیلیەكە لەگەڵ ڕۆسۆنێری بەشداری 44 یاری كرد لە سەرجەم پاڵەوانیەتیەكان تەنها گۆڵێكی تۆمار كرد و سێ گۆڵیشی درووست كرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button