ئه‌ڵمانیائه‌وروپا

ڕۆمینیگە ئەستێرەیەكی پێشووی ڕیاڵ مەدرید وەك شوێنگرەوەی فلیك دەستنیشان دەكات

یاریگا: كارل هاینز ڕۆمینیگە، سەرۆكی جێبەجێكاری یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی ئەگەری گرتنە دەستی پۆستی ڕاهێنەرایتی یانەكەی لەلایەن چابی ئەلۆنسۆوە بەدوور نازانێت.

ناوەڕاستكارەكە ئیسپانیەكە لە ساڵەكانی 2014 تا 2017 لە یانە ئەڵمانیەكە یاری كردووە و چەندین نازناوی بەدەستهێناوە و لە دوای وازهێنانی لە یاریكردن پۆستی ڕاهێنەرایتی یانەی ڕیاڵ سۆسیداد B وەرگرتوو لە ماوەی پێشوودا.

ڕۆمینیگە لە چاوپێكەوتنی ڕۆژنامەوانیدا ووتی: یانەكەمان لەگەڵ فلیك بەرەو پێشەوە چووە، تۆپی پێ لەگەڵ ئەو زۆر بە چێژە، هیوادارم بۆ ماوەیەكی درێژ لەگەڵمان بمێنێتەوە.

هەروەها ووتیشی: بۆ یەكەمجارە متمانەم بە ڕاهێنەرێكە بۆ ماوەیەكی درێژ لەگەڵمان بەردەوام بێت،ساڵانێكی نایان دەبێت لەگەڵ ئەو.

لەوەڵامی شوێنگرەوەی هانز فلیك ووتی: لەو باوەڕەدام چابی ئەلۆنسۆ شوێنگرەوەیەكی زیرەكانە دەبێت، ئەو زیرەكە.

بابەتی زیاتر

Back to top button