ئینگلتەرا

مۆرینهۆ لەبارەی مشتومڕەکەی نێوان خۆی و لامپارد دەدوێت

یاریگا- مشتومڕی نێوان خۆزێ مۆرینهۆ و فرانک لامپارد سەرنجەکانی بۆ لای خۆی ڕاکێشت لە یاری دوێنێ شەوی نێوان تۆتنهام و چێڵسی لە میانی قۆناغی 16ی جامی کاراباو.

لە گێمی یەکەمدا کاتێک بلووز بە گۆڵێک لە پێش بوو، زوومی کامێراکان توانیان پەی بە دەمەبۆڵەی نێوان دوو ڕاهێنەرەکە ببەن.هەر ئەو کات میدیاکانی بەریتانیا ئاشکرایان کرد کە ڕاهێنەرە پورتوگالییەکە بە لامپاردی یارزانی پێشووتری وتووە دانیشێت لە شوێنی خۆی و کە تیمەکەت لە پێشەوە بوو پێویست ناکات بچیتە سەر هێڵی یاریگا.

خۆزێ لە زاری خۆیەوە ئەو ڕدووداوە ڕووونتر دەکاتەوە و دەڵێت: “بەرامبەر لامپارد، ئەو هەستە گشتیەمە کە هەمه بۆی، زۆر لەو وشانە زیاتر کە چووە نێوانمانەوە. ئەو وەک یاریزان هەمیشە هەموو شتێکی پێ بەخشیم و هەرگیزیش ئەوە لە بیر ناکەم. هەستم بۆ لامپارد ئەوەیە کە  چەند خۆم بە قەرزاری دەزانم و چەند یاریزان و هاوڕێیەکی باشم بووە. تاکە شتێک کە پێم وت، بۆچوونی ڕاهێنەرێکی کۆنی خۆیەتی بە ڕاهێنەرێکی بەهرەداری گەنج، کە ئەوە بوو کەی یاریزانەکانمان پێویستیان پێمانە. ئەوەش ئەو کاتەیە کە لە پاشن، نەک کاتێک براوەن، چونجکە کاتێک براوەن ئیتر پێویست ناکات ببینە قارەمانی سەر هێڵی یاریگا. لەو یارییەی کە بەرامبەر وێست برۆمیچ لە پاش بوون، زۆر بە داخەوە بووم بۆی کە دەمبینی دڵتەنگ و بێدەنگە لە سەر کورسیەکەی. لە ڕوانگەی تۆپی پێوە، ناتوانم هیچ شتێکی فێر بکەم، چونکە بە خۆی تۆپی پێ شارەزایە. ئەمە تەنها ڕایەکە، بچۆرە سەر هێڵ کاتێک تیمەکەت لە پاشە، بەڵام کە پێشکەوتوون ئەوا هێمن بە.”

دوای یەکسانبوون بە گۆڵێک، سپێرز توانی بە لێدانی یەکلاکەرەوە سەرکەوێت بۆ قۆناغی دواتری جامەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button