ئینگلتەرا

خەرجییەکانی پێنج زۆرترینی یانەی پریمەرلیگ لە 10 ساڵی ڕابڕدوودا

یاریگا- پێگەی ESPENی وەرزشی، بە پشتبەسەتن بە داتاکانیTRANSFERMARKET لیستی ئەو یانانەی پریمەرلیگی بڵاو کردۆتەوە کە لە ماوەی دە ساڵی ڕابردوودا زۆرترین بڕه پارەیان لە کڕینی یاریزاندا خەرج کردووە.

مان سیتی پلەی یەکەمی لیستەکەی گرتووە، بە شێوەیەک تێچووی سەرجەم گواستنەوەکانی لە دە ساڵەکەدا یەک ملیار پاوەندی تێپەڕاندووە.

پلەی دووەم و لە دوای سیتیزنس، هەر دیسان جەمسەرەکەیتری ئەو شارەیە و یانهی مان یوناتد. کە ئەمەیان سەرووی 900 ملیۆن پاوەندی لە گواستنەوەکاندا خەرج کردووە.

لیستیی پێنج یانەکە بەم شێوەیە:

1- مان سیتی: 1,016,000,000 پاوەند

2- مان یونایتد: 906,000,000 پاوەند

3- چێڵسی: 485,000,000 پاوەند

4- ئارسیناڵ: 424,000,00 پاوەند

5- لیڤەرپووڵ: 371,000,000 پاوەند

نازناوی بەدەستهاتووی ئەو پێنج یانەیە لەوەتەی 2010 تا 2020 لە کێبڕکێکانی پریمەرلیگ و چامپیۆنزلیگ:

مان سیتی: چوار جار پاڵەوانی پریمەرلیگ/ 2012, 2014, 2018, 2019

مان یو: دوو پریمەرلیگ، ساڵەکانی 2011 و 2013

چێڵسی: دوو جار پریمەریلیگ، 2010 و 2015 و 2017، جارێکیش چامپیۆنزلیگ 2011

ئارسیناڵ: هیچ نازناوێکی پریمەرلیگ و چامپیۆنزلیگی لەو ماوەیەدا نەبردۆتەوە

لیڤەرپووڵ: جارێک براوەی پریمەرلیگ، وەرزی 2020ی ڕابردوو. هەروها چامپیۆنزلیگی وەرزی 2019

بابەتی زیاتر

Back to top button