ئینگلتەرا

بریکارەکەی ڤان دی بیک ناڕازییە لە یونایتد

یاریگا-تەنها دوو هەفتەیە دۆنی ڤان دیک بیک پەیوەندیکردووە بە مانچێستەر یونایتد و بەڕێوبەری کارەکانی ئەو یاریزانە لە ئێستاوە ناڕازییە لە شەیتانە سوورەکان.

ناوەڕاستکارە هۆڵەندییەکە بەرامبەر بە ٣٩ ملیۆن پاوەند لە ئەجاکسەوە گوێزرایەوە بۆ مانچێستەر و لە دوو یاری سەرەتای خولدا ٢٤ خولەک بەشداری پێککراوە لە نێویاندا بەشداریپێکردنی تەنها بۆ چوار خولەک لە یاری دووەم.

سیاک سوارت بەڕێوبەری کارەکانی ئەو یاریزانە بۆ ڤۆوت پریمیێر وتی “بەهیچ جۆرێک حەزم لەم بارودۆخە نیە، ئەگەر بە من بێت بۆ چوار خولەک بەشداریکردن، واباشترە لە سەر کورسی یەدەگ بم. لەگەڵ ئەوەشدا لەو ماوە کەمەدا کاریگەری گەورەی هەبوو”.

دۆنی لە یەکەم یاریدا توانی گۆڵێک تۆماربکات و لە یاری دووهەم بەرامبەر  برایتۆن هۆکاری ئەو لێدانە سزایەبوو کە بەهۆیەوە یانەکە سەرکەوتنی بەدەستهێنا”.

بابەتی زیاتر

Back to top button