ئیسپانیاگرنگترین

مێسی: پێویستە هاندەرانی بارسێلۆنا یەکگرتوو بن

ئەفسانەکەی بارسێلۆنا داواکارە هاندەران بەردەوام بن لە پشتگیریکردنی یانەکە

یاریگا – لیۆنێل مێسی لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی سپۆرت وەڵامی کۆمەڵێک پرسیاری جۆراوجۆری داوە لەبارەی بەردەوامبوونی لە بارسێلۆنا و دۆخی یانەکە و هاندەران. چاوپێکەوتنەکە پێکهاتبوو لە چەندین تەوەرەی جیاواز کەوا ئەمڕۆ لە ڕۆژنامەی سپۆرتدا بڵاوکرایەوە، ئەمەی خوارەوەش کورتەی قسەکانی مێسین:

یەکگرتوویی بارسێلۆنا

دوای چەندین ناکۆکی لەگەڵ یانەکە، دەمەوێت لێرەوە کۆتایی پێبهێنم. تەواوی هاندەرانی بارسا دەبێت یەکبگرن و دەبێت چاوەڕێی شتی باشتریش بکەین لە داهاتوودا.

دەربارەی بڕیارە کەسیەکانی

لەو باوەڕەدام هەر بڕیارێکم دابێت لەپێناو بەهێزکردن و بونیاتنانی بارسێلۆنایەکی بەهێزتر بووە.

دەربارەی ویست و ئامانجەکان

هەبوونی ویست و دیاریکردنیان تاکە ڕێگایە بۆ گەیشتن بە ئامانجەکان، پێویستە ئەم کارە بەکگرتوویی ئەنجام بدەین و بەرەو هەمان ئاراستەش بڕۆین.

پەیامی کۆتایی بۆ هاندەران

دەمەوێت لێرەوە پەیامێک ئاراستەی تەواوی هاندەرانمان بکەم. ئەگەر هەر شتێکم لەبارەی یانەکەوە گوتبێت کە ئێوەی بێزار کردووە، تەنها ئەوەتان لەبیربێت کە هەمیشە بەو نیازە ئەو شتەم کردووە یاخود گوتووە کە بەرژەوەندی یانەکەی تیابێت.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button