ئینگلتەرا

ڤیدیۆ: مۆرینهۆ و لامپارد مشتومڕی گەرم دەچێتە نێوانیانەوە

یاریگا- چاوی کامێراکان توانیان پەی ببەن بە مشتومڕی گەرمی نێوان خۆزێ مۆرینهۆ و فرانک لامپارد لە گێمی یەکەمی یارییەکەی ئەمشەوی جامی کاراباو، کە چێڵسی بە گۆڵێک پێشکەوتبوو.

بە گوێرەی ئەوەی لە میدیا بەریتانیدا هاتووە، لەوانە “زە سەن” قسەکانی مۆرینهۆی گواستۆتەوە کە بە ڕووی لامپاردا دەیکات و دەڵێت: “نەفرەت… کاتێک 3-0 دەدۆڕێیت، ئاوا هەڵناسیت و هانی یانەکەت بدەیت.” (٭)

لە بەرامبەریشدا، لامپارد پێی دەڵێ “دانیشە و هێوربەوە” بە گوێرەی سەرچاوە جیاوازەکان.

(وەک توانجێک بۆ یارییەکەی هەفتەی ڕابردووی پریمەرلیگ کاتێک بلووز لە گێمی یەکەمدا بەرامبەر وێست برۆمیچ بە سێ گۆڵی خاوێن لە پاش بوون، پێش ئەوەی گێمی دووەم تا دوا خولەک توانیان یەکسانی بکەنەوە)

بابەتی زیاتر

Back to top button