ئینگلتەرا

تیاگۆ سیلڤا لە ئێستاوە دەیەوێت گرێبەستەکەی لەگەڵ چێلسی نوێبکاتەوە

یاریگا-تیاگۆ سیلڤا بەرگریکاری بە ئەزموونی بەڕازیلی دڵخۆشە لە یانە تازەکەی و دەیەوێت ماوەیەکی زیاتر لە ماوەی گرێبەستەکەی بمێنێتەوە.

تیاگۆ هاوینی ئەمساڵ بێ بەرامبەر لە پاریس جان جێرمانەوە روویکردە چێڵسی و گرێبەستێکی یەک وەرزی لەگەڵدا واژۆکردن.  بەرگریکارە ٣٦ ساڵەکە  بۆ ماڵپەڕی فەرمی بلوز وتی “نازانم جارێ گرێبەستەکەم درێژتر دەکرێتەوە یاخود نا بەڵام هێشتا شتێکی ئەوتۆم پێشکەش نەکردوون، باشترینی خۆم نیشان دەدەم و زۆر خۆشحاڵم لێرە، چونکە دەمەوێت بەردەوام یاری بکەم و بانگهێشتبکرێم بۆ جامی جیهانی لە کاتێکدا تەمەنم دەگاتە ٣٨ ساڵ تا ٢٠٢٢”.

ئەمشەو کاتژمێر ٩:٤٥ خولەک بە کاتی کوردستان  چێڵسی و تیاگۆ رووبەرووی تۆتنهام دەبنەوە لە یارییەکانی جامی کاراباو.

بابەتی زیاتر

Back to top button