ئینگلتەرا

گاری نیڤڵ: لیڤەرپوول قۆناغێک لە پێش مان سیتیە

یاریگا-گاری نیڤڵ ئەستێرەی پێشووی یانەی مانچێستەر یونایتد پێی وایە لە ئێستادا لیڤەرپوول باشترینی ئینگلتەرایە و قۆناغێک لە پێش مان سیتی یە کە لەدوای ئەوان دێن.

نیڤڵ لە پۆدکاستی تایبەت بە خۆی وتی “بەر لە دەستپێکی وەرز پێم وابوو مان سیتی لە پێش لیڤەرپوولە بەڵام پارەیەکی ئەوتۆیان خەرج نەکرد و دوای تێپەڕبوونی سێ هەفتە، بۆچوونی خۆم دەگۆڕم و پێموایە لیڤەرپوول قۆناغێک لە پێش مان سیتییەوەیە. ئەمە پەیوەندی بە شكستەکەیان نیە بەرامبەر لێیستەر بە ئەنجامی ٥-٢ بەڵکو بەهۆی ئەو ئاستەیە لیڤەرپوول نیشانی دەدات و تەنانەت بەرامبەر لیدز لە کاتێکدا ئاستییان خراپ بوو ئەوە روون بوو ئەوان لە پێش هەموو ئەوانی دیکەوەن”.

سیتی دوو یاری ئەنجامداوە و خاوەنی بردنەوەیەک و شکستێکە. هەرچی لیڤەرپوول سێ یاری ئەنجامداوە و خاوەنی سێ بردنەوەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button