ئه‌ڵمانیائه‌وروپائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

هازارد لەگەڵ بورووسیا دۆرتمۆند گەیشتە رێککەوتن

یاریگا
تورگان هازارد، ناوەڕاستکاری بەلجیکی یانەی بورووسیا مونشنگلادباخی ئەڵمانی وەرزی داهاتوو یاری بۆ بورووسیا دۆرتمۆند دەکات.

سەرچاوەکانی ئەڵمانیا بڵاوییان کردۆتەوە تۆرگانی برای ئێدین هازاردی ناوەڕاستکاری یانەی چێڵسی لەگەڵ بەرپرسانی زەردەواڵەکان گەیشتۆتەوە رێککەوتن و بریارە وەرزی داهاتوو پەیوەندی بەم یانەیەوە بکات.

سەرچاوەکان ئەوەشیان بڵاوکردۆتەوە تەنها ماوە بەرپرسانی هەردوولا لەسەر تێچووی گرێبەستەکەی بگەنە رێککەوتن.

Back to top button