ئیتاڵیا

گاسپێرینی : تەنها ئینتەر و یۆڤی بۆیان هەیە باسی بەدەستهێنانی سکودێتۆ بکەن

یاریگا-جیان پیێرۆ گاسپێرینی راهێنەری یانەی ئەتەلەنتا دەڵێت تەنها یانەکانی ئینتەرمیلان و یوڤێنتۆس چانسی بەدەستهێنانی ناسناوی ئەم وەرزەی خولی ئیتاڵییان هەیە.

گاسپێرینی وەرزی رابردوو یانەکەی گەیاندە چارەگی کۆتایی خولی پاڵەوانەکان بەڵام رەتیکردەوە بتوانن خولی ئیتاڵی ببەنەوە  ووتی “هەمان بیرۆکە و بۆچوونم هەیە لەسەر ئەم وەرزە کە پێشتر هەمبوو، تەنها ئینتەر و یوڤی بۆیان هەیە باسی بەدەستهێنانی سکودێتۆ بکەن، رەنگە ناپۆلیش. ئێمە باشترینی خۆمان ئەنجام دەدەین، لەگەڵ ئەوەش بۆچوونم نەگۆڕاوە”.

وەرزی رابردوو ئەتەلەنتا و لازیۆ ئاستێکی سەرسامکەریان پێشکەشکرد و لە پلەکانی سێهەم و چوارەمی خولی ئیتاڵی هاتن, سبەینێش ئەو دوو یانە  رووبەرووی یەکدەبنەوە لە هەفتەی دووهەمی خولەکەدا و هەردوولاش یەکەم یارییان بە بردنەوە کۆتایی پێهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button