ئینگلتەرا

ئارتێتا باس لە تایبەتمەندییەکی لیڤەرپوڵ دەکات وەک کلیلی سەرکەوتنی ڕێدز

یاریگا- مایکڵ ئارتێتا سەرسامی خۆی بە تایبەتمەندییەکی یانەی لیڤەرپووڵ پیشان دەدات کە وەک کلیلێکی چارەسەرەکانی ڕێدزە لە کاتی فشار لە سەریان.

پاش ئەوەی لە هەفتەی سێیەمی خولەکە 3-1 به تیمەکەی یۆرگن کڵۆپ دۆڕان، ڕاهێنەرە ئیسپانییەکە دەڵێت: “هەوڵمان دەدا تا زۆرترین فشار بخەینە سەریان ئەوەی لە تواناماندابێ، بەڵام ڤێجل ڤان دایک بە پاسێکی درێژی 60 یاردی، تۆپ بۆ موحەمەد سەڵاح دەنێرێت و لە فشارەکە دەردەچن. ئەوەش کوالیتیەکی بەرزە. هەر بۆیەش ئەو پارەی هەیانە ئاوا خەرجی دەکەن. گەشتی ئێمه لەوان جیاوازە. ئەوان وا پێنج ساڵە پێکەوەن. باوەڕێکی زۆریان بە خۆیان هەیە و زۆر یاریزان دەهێنن و ئەوانەشی هەیانە بەرەوپێشەوە دەبەن.”

وا بڕیاره 1ی مانگی داهاتوو جارێکیتر ئارسینا و لیڤەرپول ڕووبەڕووی یەکتر ببنەوە، بەڵام ئەم جارە لە میانی قۆناغی 16ی جامی ڕابیتەی یانە پیشەگەرەکانی ئینگلتەرا “کاراباو کەپ”.

بابەتی زیاتر

Back to top button