ئه‌وروپائیسپانیا

بارسێلۆنا چەند یاریزانێکی دیکەی بەڕێدەکات

یاریگا
کارگێری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا بریاریداوە پێش کۆتایی هاتنی میرکاتۆی هاوینە، چەند یاریزانێکی دیکەی یانەکەی بەرێ بکات و لە شوێنی ئەوان یاریزانی نوێ بگوازنەوە.

رۆژنامەی وەرزشی مۆندۆدێپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی زانیاریی دەستکەوتووە، کارگێری بلاوگرانا بریاریانداوە بە هۆی ئەو قەیرانە داراییەی دروست بووە، پێش ئەوەی یاریزانی نوێ بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە، دەستبەرداری چەند یاریزانێک بن و لەوانەش ساموئێل ئۆمتیتی، مارتن برایسوەیت، کارلێس ئالێنا، رافینیا ئالکانتارا و تۆدیبۆن و چاوەڕێ دەکرێت لە نێوان ئەم پێنج یاریزانە، سێیانیان یانەکە جێبێڵن.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردووە تاوەکو ئێستا گواستنەوەی هیچ یاریزانێک بۆ ئەو یانەیە یەکلایی نەبووەتەوە، لە کاتێکدا تەنها شەش رۆژ بۆ کۆتایی هاتن بە گواستنەوەی هاوینە ماوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button