ئینگلتەرا

بەرزترین ڕێژەی تووشبوون بە کۆرۆنا لە پریمەرلیگ تۆمار کرا

یاریگا- ئەنجامەکانی پشکنینی یاریزانانی پریمەرلیگ دەریخستووە کە زۆرترین تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا هەیە له کۆی ئەو 1,595 یاریزان و ستافەی کە ماوەی هەفتەیەکە پشکنراون.

بە گوێرەی بەیاننامەیەکی فەرمی خولەکە: “لە نێوان 21 تا 27 ئەم مانگە، لە پشکنینی 1,595 یاریزان و ستافی یانەکان، ئەنجامی 10 لەوانە پۆزەتیڤە. ئەوانەی کە پۆزەتیڤ بوونه، دەبێت بۆ ماوەی دە ڕۆژ خۆیان کەرەنتین بکەن.”

لەوەتەی خولەکە گەڕاوەتەوە دوای سەرهەڵدانی کۆرۆنا، ئەمه بەرزترین ژمارەی تۆمارکراوە لە میانی هەفتەیەک.

لەو دە کەیزە، یانەی وێستهام بە سێ تووش بوو، زۆرترین حاڵەتی پۆزەتیڤیان تێدایە بە داڤید مۆییسس ڕاهێنەر، ئیسا دیۆپ و جۆش کوڵین.

لە ئەگەری زیاتر بوونی ژمارەی تووشبوان لەو خولە، ڕەنگە ڕێکارەکان توندتر بکرێنەوە و دوور نییە بۆ ماوەیەکیش بوەستێنرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button