ئه‌ڵمانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

کاریۆس گەڕایەوە بۆ ئەڵمانیا

یاریگا- لۆرێس کاریۆس، گۆڵپارێزی ئەڵمانی و یانەی لیڤەرپووڵ گەڕایەوەخولی وڵاتەکەی و ئەم جارەش بە شێوەی خواستن.

کاریۆس دوای ئاستە ناجێگیرەکەی و ڕەخنەی زۆر لە سەری، ساڵی 2018 بە خواستن و بۆ ماوەی دوو ساڵ پارێزگاری لە گۆڵی یانەی بێشکتاشی تورکی دەکرد، ئەم وەرزە پاش تەواوبوونی ماوەی خواستنەکەی لەو یانەیە، ڕێدز جارێکیتر بە خواستن ناردیه دەرەوە، ئەم جارە بۆ یانەی بەرلین یونیۆنی ئەڵمانی.

گۆڵپارێزە تەمەن 27 ساڵیەکە، ئەزموونی لە بۆندسلیگا هەیە و ێشتر لە 2012-2016 گۆڵچی یانەی ماینز بوو بەر لەوەی بگوازرێتەوە بۆ لیڤەرپووڵ.

بابەتی زیاتر

Back to top button