ئه‌وروپائیسپانیا

ئەم هەفتەیە بۆ یاریزانانی بارسێلۆنا جیاواز دەبێت

یاریگا
رۆناڵد کومان، راهێنەری هۆڵەندی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا دوای بردنەوەی یانەکەی لە یەکەم یاریی وەرزی نوێی لالیگا، بریاریداوە ئەم هەفتەیە هیچ پشوویەک بە یاریزانەکانی نەدات.

رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانیا بڵاویکردووە دوای بردنەوەیان بەرامبەر ڤیاریال لە یەکەم یاریی وەرزی نوێی لالیگا، راهێنەرە هۆڵەندیەکەی بلاوگرانا یاریزانانی یانەکەی ئاگادار کردووەتەوە تەواوی رۆژەکانی ئەم هەفتەیە لە راهێنان کردن بەردەوام دەبن و هیچ پشوویەک وەرناگرن، ئەویش بە هۆی ئەوەی کە ماوەیەکی کورتە دەستیان بە راهێنانەکانیان کردووە.

بارسێلۆنا پێنج شەممەی ئەم هەفتەیە لە دووەم یاریی خۆی لە لالیگای ئیسپانیا، بریارە لە دەرەوەی یاریگای خۆی رووبەرووی سێلتاڤیگۆ ببێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button