ئه‌ڵمانیاگرنگترین

ریکۆردێکی شێتانەی هانسی فلیک لەگەڵ بایەرن جێگەی باوەڕنیە!

یاریگا-یانەی بایەرن میونشنی ئەڵمانی لەم هەفتەیەی بۆندزلیگادا تووشی شکست هات بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هانسی فلیکی راهێنەری ئەو یانەیە خاوەنی ریکۆردێکە رەنگە لە وێنەی نەبێت.

راهێنەرە لێهاتووەکە لەوەتەی بووەتە راهێنەری باڤاری ژمارەی ئەو ناسناوانەی بردوویەتییەوە زیاترە لە ژمارەی دۆڕانەکانی لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا!  فلیک لە مانگی چوارەوە راهێنەری بایەرنە و لەو کاتەوە لە ٣٤ یاریدا توانیویەتی  بۆندزلیگا،جامی ئەڵمانیا، چامپیۆنزلیگ و جامی سوپەری ئەورووپا بباتەوە  لە بەرامبەردا تەنها سێ یاری تووشی شکست بووە ئەویش بەرامبەر یانەکانی لیڤەرکوزن، میونشن گلادباخ و هۆفینهایم. سەرجەمیان لە بۆندزلیگا بووە.

هانسی فلیک بەر لە دەستبەکاربوونی وەک راهێنەری یەکەم، یاریدەدەری راهێنەر بووە هەر لە بایەرن و بەر لەوەش یاریدەدەری خواکیم لۆفی راهێنەری ئەڵمانیا بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button