ئه‌وروپائینگڵته‌رابازاڕی گواستنه‌وه‌خوله‌کانی دیکە

مان سیتی بە بڕی 65 ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ بەرگریکارێک گەشتە ڕێککەوتن

یاریگا- لەگەڵ نزیکبوونەوەی وادەی داخستنی بازاڕی گواستنەوەکانی هاوینه، مان سیتی گواستنەوەیەکی گرنگ و گرانبەها ئەنجام دەدات بۆ هێڵی بەرگری یانەکە.

بە گوێرەی میدیا پورتوگالی و ئینگلیزییەکان کە زاری خۆرخێ خیسۆسی ڕاهێنەری یانەی بەنفیکاوە گواستوویانەتەوە، مان سیتی ڕێککەوتووە بۆ پەلکێش کردنی ڕوبن دیاشی بەرگریکاری یانە پورتوگالییەکە.

ئەو زانیاریانە دوای ئەوە هات کە بەنفیکا یاریی هەفتەی دووەمی خۆی لە خولی ئەو وڵاتە ئەنجام دا و تێیدا دیاس گۆڵێکی کرد و دوای یارییەکەش هاوتیمەکانی و ڕۆی کۆستای بەڕێوبەری وەرزشی یانەکەی لە باوش گرت، وتی: ئەمە بۆ من چرکەساتێکی تایبەتە، پێم وابێ هەمووان دەزانن بۆچی بەو شێوەیە ڕوی کۆستام لە باوش گرت.”

هەر سەبارەت بە دەنگۆی چوونی یاریزانە تەمەن 23 ساڵانەکە بۆ مان سیتی، خیسۆسی ڕاهێنەری گوتی: “ڕەنگە ئەمه کۆتا یاریی بووبێت بۆ دیاش. ئەو لە پورتوگال سەنگی خۆی سەلماندووە. بۆیە پێم وایە گواردیۆلا گەمژە نابێت.”

نیکۆلاس ئۆتامێندی ئەرجەنتینی و بەرگریکاری سیتیزنس لە مامەڵەکەدا هەیە و، سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن نرخی کڕینی دیاش 55 ملیۆن یۆرۆ بێت، لە بەرامبەریشدا بەنفیکا یاریزانە بە ئەزموونە ئەرجەنتینییەکە بە 15ملیۆن دەگوازێتەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button