ئیسپانیاگرنگترین

چۆن سوارێز لە یەکەمین یاری خۆی بە درێسی ئەتلەتیکۆ مەدرید مێژووی نووسیەوە؟

یاریزانە ئوروگواییەکە بە ماوەیەکی کەم سەلماندی چەندە بەسوود دەبێت بۆ ئەتلەتیکۆ

یاریگا – لویس سوارێز هەر زوو خۆی سەلماند لەگەڵ ئەتلەتیکۆ مەدرید دوای ئەوەی لە یەکەیم یاریدا دوو گۆڵی تۆمارکرد و گۆڵێکی دیکەشی درووستکرد لە یاریەکدا کەوا ئەتلەتیکۆ بە ئەنجامی 6-1 لە گڕانادای بردەوە.

لە یەکەم یاریشیدا لە خولەکی 70 لە جێگای دیێگۆ کۆستا هاتە نێو یاریەکە و دوو گۆڵی تۆمارکرد و گۆڵێکیشی درووستکرد، بەڵام چیڕۆکەکە لێرەوە کۆتایی نەهات، بەوپێیەی سوارێز دوو ڕیکۆردی ناوازەشی تۆمارکرد.

سوارێز بووە یەکەمین یاریزان لە مێژووی ئەتلەتیکۆ مەدرید لە سەدەی بیست و یەکدا کە بتوانێت لە یەکەمین یاری خۆیدا گۆڵ بکات و گۆڵ درووست بکات  و یەکەمین یاریزانیشە لە مێژووی یانەکەدا کە بتوانێت لە یەکەمین یاری خۆیدا دوو گۆڵ تۆمار بکات.

شایانی باسە سوارێز بە بڕی ٦ ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ڕیزەکانی ئەتلەتیکۆ و دیێگۆ سیمیۆنیەوە کرد دوای ئەوەی گرێبەستەکەی بۆ یوڤێنتوس نەگەیشتە ئەنجام و چاوەڕوان دەکرێت لەگەڵ دیێگۆ کۆستا ڕکابەریەکی بەهێز بکەن لەسەر پێگەی سەرەکی پێکهاتەکەی تیمەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button