ئیتاڵیاگرنگترین

ڕۆناڵدۆ: خاڵێکی گرینگمان بەدەستهێنا سەرەڕای زۆری بەربەستەکان

یاریگا – کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لەو بڕوایەدایە یەکسانبوونیان بە ئەنجامی 2-2 بەرامبەر ڕۆما دەستکەوتێکی گرینگە بۆ یوڤی بەوپێیەی دەکرێت لەکۆتایی وەرزدا کاریگەری خۆی هەبێت.

یوڤی دوو جار ئەنجامی یاریەکەی یەکسان کردەوە لەڕێگەی ڕۆناڵدۆوە کە توانی گۆڵەکانی لەڕێگەی لێدانێکی سزا و لێدانێکی نایابی سەر تۆمار بکات. دوای یاریەکەش ڕۆناڵدۆ لە چاوپێکەوتنێکدا بە سکای سپۆرتسی ئیتاڵیای ڕایگەیاند:

پێموایە ئەمە خاڵێکی شایستە بوو. دۆخەکە بۆمان یەکجار ئاڵۆز ببوو، بەڵام توانیمان بێینە نێو یاریەکە تەنانەت دوای کارتە سوورەکەش، هەربۆیەش دەکرێت لەکۆتایی وەرزەکەدا ئەم خاڵەش گرینگی خۆی دەرخات. ئێمە تازە لە دەستپێکی وەرزەکەداین، بە ڕاهێنەرێکی نوێوە کە خاوەن بیرۆکەی نوێیە و یاریزانەکانیش هەموویان بەوپەڕی توانایانەوە کار دەکەن. ئەوەی دەیبینن تیمێکە کەوا بە خۆشحاڵیەوە هەوڵدەدات لەپێناو سەرکەوتنەکاندا.

شایانی باسە دۆن بەم دوو گۆڵەی ئەمشەو توانی دوو ریکۆردیش تۆمار بکات، یەکەمیان بریتی بوو لەوەی کە هیگواینی تێپەڕاند لە لیستی گۆڵکارانی یانەی یوڤێنتوس و بووە خاوەنی 67 گۆڵ، دووەمیشیان بریتی بوو لەوەی ژمارەی گۆڵەکانی لەسەر ئاستی خولە ئەوڕوپیەکان گەیاندە 450 گۆڵ.

بابەتی زیاتر

Back to top button