ئه‌وروپائیسپانیا

فاتی جارێکیتر ژمارەیەکی نایابی بە ناوی خۆیەوە تۆمار کرد

یاریگا- لە یەکەم یاریی وەرزی نوێیاندا بەرامبەی ڤیاڕیاڵ کە گێمی یەکەم 4-0 کۆتاییان پێ هێنا و ئانسو فاتی دیارترین یاریزانی ئەو گێمه و تیمەکەی ڕۆناڵد کومان بوو، هێرشبەرە لاوەکە توانی ژمارەیەکی نایاب بە ناوی خۆیەوە بنووسێتەوە.

فاتی لاو، دوو گۆڵەی سەرەتای یارییەکەی تۆمار کرد. بەوەش بوو بە بچووکترین یاریزان (17 ساڵ و 332 ڕۆژ) لەسەر ئاستی هەر پێنج خولەکەی ئەورووپا بتوانێت لە سەرەتای وەرزی ڕابردووەوە 10 گۆڵ یان زیاتر تۆمار بکات لە سەرجەم پاڵەوانێتیەکان.

یارییەکە هەر بەو ئەنجامە کۆتایی هات و، بارسا یەکەم هەفتەی خۆی لە لالیگا بە بردنەوە دەست پێکرد. ژێرئاوییە زەردەکانیش دوای بردنەوە و یەکسانبوونێک، تامی شکستیان کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button