ئیسپانیا

“شتێکی باشە، یەکێکمان گاز دەگرێت و ئەویترمان شەق هەڵدەدات”

یاریگا- دیگۆ کۆستای هێرشبەری ئەتڵەتیکۆ مەدرید قسەی خۆی کرد لە بارەی هەبوونی خۆی و لویس سوارێز و یاریکردنیان هاوشانی یەک لە ڕۆخی بلانکۆس.

دوای بردنەوەکەی ئەمشەویان لە گرانادا 6-1 کە تێیدا کۆستا گۆڵی کردنەوەی تۆمار کرد و پاشان لە گێمی دووەم بۆ سوارێز دانیشێنرا، گوتی: “شتێکی باشە هەردووکمان لە یانەیەکداین. یەکێکمان گاز دەگرین و ئەویترمان شەق دەوەشێنێت.”

قسەکانی کۆستا دوای ئەو هەڵایە دێت کە بە هاتنی لۆزیتۆ بۆ ئەتڵەتیکۆ مەدرید، لە میدیا و سۆشیاڵ میدیاوه بە تەنز و توانجەوە باس لە کۆبوونەوەی ئەو دووانە جەنگندە دەکرد له یانەیەکدا.

هەر لەو یارییەدا هێرشبەرە ئۆرۆگواییەکە کە یەکەم یاریی بۆی لە یانەکەی دیگۆ سیمیۆنی توانی دوو گۆڵ بکات و پاسی گۆڵێکیش بکات. کۆستای هاوتیمی وتیشی: “ئێمە بە شانسین کە لویسمان هەیە. تێناگەم بارسێلۆنا چۆن هێشتی بڕوات.”

 

بابەتی زیاتر

Back to top button