ئینگلتەرا

ئەبراهام باسی قسەکانی لامپارد دەکات لە پشووی نیوەی یەکەم

تامی ئەبراهام هێرشبەری یانەی چێلسی ئەو گوتانەی فرانک لامپارد ئاشکرادەکات کە بوونە هۆی ئەوەی بتوانن شکستێکی گەورە بەرامبەر وێستبرۆم بگۆڕن بۆ بەرامبەربوون.

ئەبراهام وتی ” لە نیوەی یەکەم ئەرکی خۆمان زەحمەت کرد، من هەلێکی ئاسانم لەدەستدا و ئەوانیش لە هەموو لێدانەکان گۆڵیان تۆمارکرد، کاتێک چووینە ژووری خۆگۆرین بۆ پشووی نیوەی یەکەم هەموومان بەسەر شۆڕی رۆشتین بەڵام ئەو سەری بەرزکردینەوە  و وتی وەک تیمێک نەچووینە ژوورەوە کە ئامادەین بۆ بردنەوە بەڵام دەتوانین لە نیوەی دووەم ئەوە بگۆڕین  بەوەی سەرجەممان یارمەتی هاوتیمەکانمان بدەین لە نێو یاریگا لە ئەرکەکانیان. کاتێک ماونت گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد زانیمان هەلی ئەوەمان هەیە شکست نەهێنین”.

چێڵسی لە ئەنجامێکی چاوەڕواننەکراودا ٣-٠ لە دوابوون لە نیوەی یەکەم بەڵام توانیان لە نیوەی دووهەم ئەنجامەکە یەکسانبکەنەوە و لەو یارییەی خاڵێک وەک بردنەوەبوو بۆ بلوز.

بابەتی زیاتر

Back to top button