ئه‌وروپا

ڕۆبێرتۆ: ڕۆشتنی سوارێز وەك جیابوونەوەی میسی وایە لە خێزانەكەی

یاریگا: سێرجی ڕۆبێرتۆ، یاریزانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی باس لە ڕۆشتنی لویس سوارێز ئەستێرەی پێشووی بلاوگرانا دەكات لە یانەكە.

لە چاوپێكەوتنیدا بۆ ڕۆژنامەیARA ڕۆبێرتۆ ووتی: بۆ میسی ڕۆشتنی سوارێز زۆر سەخت دەبێت، لویس وەك برا وابوو بۆی، هەموو ڕۆژ پێكەوە بوون، شتێكی خراپە ببینێت ئەو ڕۆشتووە و بە بێ ئەوە هیوادارم ڕۆژ دوای ڕۆژ باشتر بێت .

هەروەها ووتیشی: شتەكە تەواو هاوشێوەی ئەوەیە كە لیۆ لە خێزانەكەی جیا بێتەوە یاخود لە باشترین هاوڕێی.

شایەنی باسە لویس سوارێز ڕیزەكانی بلاوگرانای بەرەو ڕۆخی بلانكۆس بەجێهێشت دوای ئەوەی كومانی ڕاهێنەر پێی ڕاگەیاند كەوا لە پلانەكانیدا نیە بۆ وەرزی نوێ.

بابەتی زیاتر

Back to top button