ئیسپانیاگرنگترین

پویۆل لەسەر بڕیارەکانی ناوبژیوانی یاری بیتس و مەدرید هاتە دەنگ

یاریگا – دوای بردنەوەی یانەی ڕیال مەدرید بەرامبەر ریال بیتس بە ئەنجامی 3-2، کارلێس پویۆلی ئەفسانەی یانەی بارسێلۆنا لەبارەی ناوبژیوان و ڤارەوە هەڵوێستی خۆی ڕاگەیاند.

یاریزانەکەی پێشووی بارسا هەندێک ئیمۆجی لەڕێگەی تویتەرەکەیەوە داناوە کە وەک توانجێکە لە دوو بڕیارە پڕ مشتومرەکەی یاریەکەی ریال مەدرید. تویتی یەکەمی پویۆل دوای ئەوە هات کاتێک یاریزان ئێمێرسن کارتی سووری وەرگرت و دواتر کە مەدرید پەناڵتیەکی پێدرا، پۆیۆل تویتێکی تریشی کرد.

دوای ئەمانەش لە تویت و سێیەم و کۆتاییدا پویۆل نووسیویەتی: “پێویستە زۆر بە ئاستێکی بەرزەوە یاری بکەین ئەگەر بمانەوێ نازناوەکە ببەینەوە، دڵنیام ئەمانە دەبنە هاندەرێک بۆ تیمەکە”.

بابەتی زیاتر

Back to top button