ئیسپانیا

مارسێلۆ لە یارییەکەی ئەمشەوی مەدرید دوورخرایەوە

یاریگا-یانەی ریاڵ مەدرید رایگەیاند مارسێلۆی بەرگریکاری بە ئەزموونی یانەکەیان لە کۆتا ساتەکان دوورخستووەتەوە بۆ یاری بەرامبەر ریاڵ بیتس لە ئەمشەو کاتژمێر ١٠ دا بە کاتی کوردستان.

زیدان لیستێکی ٢٢ یاریزانی راگەیاند و سەرەتا ناوی مارسێلۆی تێدابوو، بەڵام بەر لە گەشتەکە راگەیەندرا تووشی ئازار بووە لە پشتیدا و دوورخراوەتەوە.

مارسێلۆ لە یەکەم یاری وەرز بەرامبەر سۆسیداد لەسەر کورسی یەدەگ مایەوە و هەڵکشانی تەمەن و دابەزینی ئاستی رێگەی بۆ فێرلان مێندی خۆشکردووە تاوەکو پێگەی خۆی لە پێکهاتەی سەرەکی یانەکە قایمتربکات.

ئێدین هازارد و ئاسێنسیۆ لە دیارترین ئەو یاریزانانەی ترن کە لە یارییەکە بەشدارنابن. هەریەک لە لویز ڤازکوێز و ئێدەر میلیتا و ماریانۆ دیازیش پێکانی پێشوەختەیان هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button