ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

“هەموو نیشانەکان ئاماژە بە رۆشتنی ئالی دەکەن لە تۆتنهام”

یاریگا-جێرماین جیناس ناوەڕاستکاری پێشووی یانەی تۆتنهام پێی وایە دێلی ئالی ئەستێرەی سپێرز یانەکەی جێدەهێڵێت.

ئالی لە پێکهاتەی سەرەکی پاڵاوتنەکانی یۆرۆلیگ بوو بەڵام ٦٠ خولەک یاری پێککرا لە کاتێکدا لە دوو یاری پێشوو بەرامبەر ساوزهامپتن و یاری چوونی پاڵاوتنەکان بەشداری نەکرد.

جیناس وتی”پێم وانیە بارودۆخێکە کە چارەسەری هەبێت، هەموو نیشانەکان ئاماژە بەوە دەکەن ئالی تۆتنهام جێدەهێڵێت”.

هەرچەندە مۆرینهۆ  هەفتەی پێشوو رایگەیاند هیواخوازە لە یانەکە بمێنێتەوە بەڵام ئالی ئاستی وەک پێویست نیە و لە یانەکە و ماوەی زیاتر لە ساڵێکیشە بانگهێشتنەکراوە بۆ هەڵبژاردەی ئینگلتەرا.

یانەکانی پاریس سان جێرمان و ریاڵ مەدرید لە دیارترین ئەو یانانەن کە ئارەزووی دەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button